Ahmed al-Masri,Afra Aksoy,Hemın Othman Mohammed
03 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2017
دۆحه - AA
میری قه‌ته‌ر، شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به به‌راورد به پێش مانگی حوزه‌یران ئەمساڵ كه قه‌یرانی ناوچه‌ی كه‌نداو سه‌ریهه‌ڵدا، وڵاته‌كه‌ی به‌هێزتره.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی قه‌ته‌ر QNA، شێخ ته‌میم له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دۆخی قه‌ته‌ر كردووه له قۆناغی قه‌یراندا و، گوتوویه‌تی "قه‌ته‌ری ئێستا بۆ ئێمه و بۆ هه‌موو كه‌سێكی دیكه زۆر جیاوازتره له قه‌ته‌ری پێش مانگی حوزه‌یرانی 2017. میژوویهكمان هه‌یه كه شانازی پێوه ده‌كه‌ین. له حوزه‌یرانی 2017دا، ئه‌وان ئێمه‌یان به‌هێز كرد و وڵاته‌كه‌مانیان هاندا بۆ كاركردنی زیاتر".
شێخ ته‌میم به گرنگییه‌وه باسی له قۆناغی داهاتوو و سه‌ركه‌وتووانه به‌ره‌وپێشخستنی دیدی 2030 كرد و، گوتی: "ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر ئاماده‌یه به رێگای دیالۆگ قه‌یرانی كه‌نداو چاره‌سه‌ر بكات. ئه‌گه‌ر هه‌وڵ ده‌درێت بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنێك ئه‌وا پێویسته خۆ به دوور بگیرێت له به‌زۆر په‌سه‌ندكردنی، پێویسته ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆی و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی هیچ وڵاتێك هه‌موو لایه‌نه‌كان بگرێته‌وه".