Ramal Abdullah Mahmood
03 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2017
واشنتۆن – AA
ئەمریکا داوای لە هاووڵاتییانی کۆریای باکوور کرد بەر لە جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی گەشت لە هاووڵاتییانی کۆریای باکوور بۆ ئەمریکا لە یەکی ئەیلوول، ئەمریکا جێبهێڵین.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هۆشدارییەکی نوێی دا لەبارەی بڕیاری نوێی قەدەغەکردنی گەشت لە لایەن ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ.
لە هۆشدارییەکەدا ئاماژە بەوە دراوە لە میانی جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتدا، تەنها بە شێوەی ریزپەڕ و بە مەرجی زۆر سنووردار مۆڵەتی تایبەت دەدرێت، داوایشی لە هاووڵاتییانی کۆریای باکوور کردووە بەر لە کەوتنە واری جێبەجێکردنی قەدەغەکردنی گەشت، ئەمریکا جێبهێڵن.
تیشکی خستۆتە سەر ئەوەیش کە ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە کۆریای باکوورەوە گەشت بۆ ئەمریکا بکەن دوای وەرگرتنی مۆڵەتی تایبەت مامەڵەکردنیان لە رێگای پاسپۆرتەکانیانەوە دەبێت.