Erbil Başay
22 ئەیلوول 2015•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2015
بەرلین
راویژکاری ئەڵمانیا، ئەنجێلا مێرکل لە گوتەیەکیدا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی فیدراڵی پارتەکانی یەکێتی کریستیان لە بەرلین رایگەیاند کە ئەورووپا و ئەمریکا لە ھەر رەوشێکدا دەتوانێت پەنابەرێکی زۆر وەربگرن.
مێرکل جەختی کردەوە کە بێ ھاوکاریی ئەمریکا ئەستەمە باوەڕ بە ئەنجامدانی کارەکە بکەن و راشیگەیاند کە ئەمریکا دەتوانێت پەنابەری زیاتر وەربگرێت و ھاوکاریی بۆ باشترکردنی رەوشی کەمپی پەنابەرانی تورکیا، لوبنان و ئوردن بکات و ھەوڵ بدات رووبەڕووی ئەو ھۆکارانە بێتەوە کە مرۆڤەکان ناچار دەکات وڵاتەکەیانیان جێ بھێڵن.
راوێژکاری ئەڵمانیا لە درێژەدا روونیشی کردەوە کە چاوەڕێی ئەنجامێکی بەپەلە لە کۆبوونەوەیەکی لوتکەی یەکێتیی ئەورووپا لەبارەی پەنابەران دەکەن.