خازر/ شوان سدیق
خه‌نده‌ق و ته‌پۆڵكه‌یه‌ك سنووری ئه‌وان و چه‌كدارانی داعش جیا ده‌كاته‌وه، هه‌رچی پرسیار بكرێ ده‌بێ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌مانگی ره‌مه‌زاندا پابه‌ندی رۆژگرتن ده‌بن، كه‌چی ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه، رۆژو نه‌گرن چونكه پێیانوایه ئه‌ركه‌كه‌یان رێگر نییه له‌وه‌ی كه بیانه‌وێت به‌ڕۆژو نه‌بن.
به‌رزاییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی گوندی حه‌سه‌ن شام له میحوه‌ری خازر یه‌كێكه له‌و میحوه‌رانه‌ی به‌رده‌وام چه‌كدارانی داعش به‌خه‌یاڵی ئه‌وه‌ن له‌وێوه پێشڕه‌وی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی بۆ ناوچه‌كانی نزیك پارێزگای هه‌ولێر دروست بكه‌ن كه 50 كیلۆمه‌تر لێوه دوورن. به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام هه‌وڵه‌كانی داعشیان له‌بار بردووه.
موقه‌ده‌م كاوه مه‌عروف له‌شوێنی مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێ پێشمه‌رگه‌كانی قسه‌ی بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو كرد و گوتی: "میحوه‌ره‌كان، وه‌كو جاران شه‌ڕ تێدا به‌رده‌وامه پێشمه‌رگه‌كانی سوپای چواری زێره‌ڤانیش له‌م سنووره به‌رده‌وام بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك له ئاماده‌باشیداین، بێگومان چه‌كدارانی داعش چالاكیان هه‌یه به‌ڵام وه‌ك جاران نین، چونكه خۆشبه‌ختانه پێشمه‌رگه به‌رگری باشه و فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانانیش هاوكارمانن".
كاوه له درێژه‌ی قسه‌كانی زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر ئومێدی سه‌ركه‌وتن بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و گه‌لی كورد ده‌خواست و مانگی ره‌مه‌زانیشی به مانگێكی خێر بۆ كورد و موسڵمانان ده‌زانێت.
ئه‌و گوتی: "چه‌كدارانی داعش له‌م میحوه‌ره‌ی ئێمه جار جار به‌چه‌كی دۆشكه و هاوه‌ن هێرش ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش زیاتر ته‌قه ده‌كه‌ین و وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌وان چه‌كداریان كه‌مه".
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام له ئاماده‌باشیدان، بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو چونكه لایه‌نی به‌رامبه‌ریان كات و ساتیان دیار نییه هه‌ر كات به‌گوته‌ی پێشمه‌رگه‌كان داعش ده‌رفه‌تیان هه‌بێت، هێرش ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له پاڵپشتییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانه ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه له گوندی حه‌سه‌ن شام ده‌رچووین بۆ نزیك سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه بووین، فڕۆكهکان گوندی موفتی كه شوێنی چه‌كداره‌كانی داعشه بۆمبارانیان كرد، دووكه‌ڵ و بووخار له‌ئاسمانی ناوچه به‌رزبوویه‌وه.
ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ دووه‌م مانگی ره‌مه‌زانه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سهنگهرهكانیانن، به‌رامبه‌ر چه‌كدارانی داعش ئه‌وان ئه‌مساڵیان پێی خۆشتره تا ساڵی پار چونكه به‌وته‌ی خۆیان پارساڵ شاره‌زایی شه‌ڕی چه‌كدارانی داعش نه‌بوون.
هه‌روه‌ها فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش هاوكاریان نه‌بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كێشه‌ی شوێن و خزمه‌تگوزاریان هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌پێچه‌وانه‌وه كێشه‌یان له شوێن و خۆراك نییه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش هاوكاریانن. بۆیه شه‌ڕی داعشیان به ئاسانتر پێ ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش وایكردوه هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت ده‌توانێت به‌ڕۆژو بێت.
موقه‌ده‌م كاوه ده‌ڵێت "لیژنه‌ی فه‌توای پێشمه‌رگه‌ی سه‌رپشك كردووه، ده‌توانین رۆژ نه‌گرین، چونكه له ئه‌ركی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانین كه ئه‌ركه‌كه‌مان ته‌واوبوو ده‌توانین دواتر بهرۆژبین، به‌ڵام براده‌رانمان لێره زۆبه‌یان به‌رۆژ و ده‌بن، شكور بۆخوا ده‌یسه‌لمێنین ئێمه میله‌تێكی موسڵمانین و زۆربەمان به‌رۆژ ده‌بین".
ئه‌و موقه‌ده‌مه كه شوێنی قسه‌كردنی ته‌نیا ته‌پۆڵكه‌یه‌ك نێوانی ئه‌وان و چه‌كدارانی داعش لێك جیا ده‌كاته‌وه، باسی له ئیسلامه‌تی خۆیان و چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌داعش كرد و ده‌ڵێت "ئێمه له‌داعش موسڵمانترین، ئێمه مزگه‌وت دروست ده‌كه‌ین، كه‌چی داعش مزگه‌وت ده‌ته‌قێنێته‌وه، ئێمه ته‌راویح ده‌كه‌ین و سوونه‌تی پێغه‌مبه‌ر جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، كه‌چی داعش ده‌ڵێت بیدعه‌یه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "داعش ته‌عه‌دای له ئێمه كردووه، خاكی ئێمه‌ی داگیر كردووه، به‌ڵام ئێمه نهخاكمان داگیركردوون و نهتهعداشمان لێ كردوون".
ئه‌و موقهدهمهی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو گوتیشی: "پێشمه‌رگه ئێستا هه‌م ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌ی و پاراستنی خاكی كوردستانی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ هه‌م ره‌مه‌زانیش جێبه‌جێ ده‌كات و به‌ڕۆژوو ده‌بێت".
سه‌ره‌ڕایی چاودێری توندی سنووری نێوان خۆیان و داعش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و سه‌نگه‌رانه له‌كاتی رۆژوو شكاندن هه‌موویان پێشوه‌خته ئاماده‌كاری بۆ رازاندنه‌وه‌ی خوانی ئێواره ده‌كه‌ن.
دوای سێ خووله‌ك له كاتی بانگی ئێواره پێشمه‌رگه‌یه‌ك چووه سه‌ر ساتره‌ی سه‌نگه‌ره‌كانیان پشتی له چه‌كدارانی داعش كرد و رووی له پێشمه‌رگه‌كان به ده‌نگی به‌رز بانگی مغریبی دا.
وه‌ك پێشمه‌رگه‌كان باسیان ده‌كرد جار له‌رێگه‌ی ده‌نگی جیهاز و ئامێره‌كانی گه‌یاندن گوێیان له چه‌كداره‌كانی داعش ده‌بێت، بانگ ده‌ده‌ن و قورئان ده‌خوێنن، به‌ڵام به‌گوته‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان زۆر بواری نه‌هێشتوه‌ته‌وه بۆ داعشه‌كان بتوانن به ئازادی له‌نزیك سه‌نگه‌ره‌كانی ئه‌وان هاتوچۆ و ژیانی ئاساییان به‌رنه سه‌ر.
دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش، ساڵی رابردوو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له گوندی حه‌سه‌ن شام و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری جێگیر کران کە به میحوه‌ری خازر ناوی دێت و نزیكه‌ی 20 كیلۆمه‌تر له شاری مووسڵەوە دووره.
لە بەرامبەر هێزەكانی پێشمەرگهدا له گوندەكانی شێخ ئەمیر و زارا خاتوون و تەرجەل و موفتیش كە له‌رووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به قه‌زای حه‌مدانیه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وایه چەكدارانی داعش جێگیر بوون.