Haydar Karaalp
13 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2022
به‌غدا – AA
دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاری دا، کارەکانی دەستەی سه‌رۆكایه‌تی ئەنجوومەنی نوێنەران "به شێوه‌یه‌كی كاتی" رابگرێت.
دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ١٠ی تشرینی یه‌كه‌م، یه‌كه‌مین دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق لە نۆی كانوونی دووه‌م ئه‌نجام درا و له دانیشتنه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و دوو جێگرەکەی هه‌ڵبژێردران.
دوای هه‌ڵبژاردنی دەستەی سه‌رۆكایه‌تی ئەنجوومەنی نوێنەران، په‌رله‌مانتار باسم خەشان به پاساوی ئه‌وه‌ی كه دانیشتنه‌كه و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی یاسایی نه‌بوون سكاڵای له دادگا تۆمار كرد.
دادگای فیدراڵییش له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ سكاڵاكه‌ی باسم خەشان كردووه و بڕیاریان له باره‌وه داوه، به‌م جۆره دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاری داوه، کارەکانی دەستەی سه‌رۆكایه‌تی ئەنجوومەنی نوێنەران "به شێوه‌یه‌كی كاتی" رابگرێت.