Rewa Mahmood Hasan
10 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2021
سلێمانی-AA
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی و ھاوسەرەکەی لە بنکەی رەوشەن بەدرخان لە سلێمانی دەنگیان دا.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی و ھاوسەرەکەی، لاڤە حیکمەت گەیشتنە خوێندنگەی رەوشەن بەدرخان لە گەڕەکی مامۆستایان لە شاری سلێمانی و بەشدارییان کرد لە پرۆسەی دەنگدان لە بنکەکەدا.
سەرەتا لاڤە حیکمەت ھاوسەری بافڵ تاڵەبانی لە وێستگەی پێنج دەنگی دا و دواتر ھاوسەرۆکی یەکێتی لە وێستگەی یەک دەنگی دا.
لەکاتی ھاتنە دەرەوەی لە بنکەی دەنگدان، بافڵ تاڵەبانی خۆی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی و یان لێدوان بۆ میدیاکاران پاراست و تەنیا لە لێدوانێکی کورتی دا بە رۆژنامەنووسان راگەیاند، کە "یەکێتی و ھەرێمی کوردستان دەکەنەوە بە یەکێتی و کوردستانەکەی سەردەمی مام جەلال".
بافڵ تاڵەبانی گوتیشی: "کاندیدی ئێمە بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق، دکتۆر بەرھەم ساڵح-ە".