Muhammed Boztepe
02 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌شكه‌وتێكی تیرۆریستیانی په‌كه‌كه كه له میانی هه‌ردوو ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-هه‌وره‌تریشقه و چنگ-برووسكه ده‌ستنیشان كرابوو، له‌لایه‌ن كۆماندۆكانهوه خاپوور كرا.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا لە راگەیەنراوێکدا کە له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویکردووەتەوە جه‌ختی له به‌رده‌وامی هه‌ردوو ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-هه‌وره‌تریشقه و چنگ-برووسكه بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆریستان له باكووری عێراق، كردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له میانی پرۆسەی کێوماڵکردندا، ئه‌شكه‌وتێكی تیرۆریستان ده‌ستنیشان كراوه و له‌لایه‌ن كۆماندۆكانهوه خاپوور كراوه.
هه‌روه‌ها دیمه‌نی ئۆپهراسیۆنهكهیش له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.