Rawan Subhi Obaiullah
18 تشرینی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2025
مووسڵ - AA
بەمەبەستی بەشداریکردن لە شەشەمین کۆنفرانسی مێپس لە شاری دھۆک، بەیانی ئەمرۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ و لە لایەن پارێزگاری نەینەوا پێشوازی لێکرا.
پارێزگاری نەینەوا، عەبدولقادر دەخیل لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە کە بەیانی ئەمرۆ پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و شاندی یاوەری کردووە، لەگەڵ گەیشتنیان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ.
دوێنی بەرپرسی پەیوەندییەکانی زانکۆی ئەمەریکی لە دھۆک ئاری زاوێتەیی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: "لەژێر ناوی (بەڕێوەبردنی ئاڵۆزییەکان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی نوێ) ئەمرۆ دەست کرا بە کارەکانی شەشەمین کۆنفرانسی مێپس لە شاری دھۆک لەوانە، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و سەرۆکی پارتی ئایندە ئەحمەد داود ئۆغڵو و چەند پەرلەمانتارانی تورک، ھەروەھا سەدان کەسایەتی لە ھەرێم، عێراق و وڵاتانی بیانی ئامادە دەبن".