Zana Natık Kerem
26 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2023
ھەولێر – AA
دەزگای دژەتیرۆری عێراق، دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی راگەیاند.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر لە میانی دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا، دوو تیرۆریستیان لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی دەستگیرکردووە.
راشیگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنەکان بە ھەماھەنگی و ھاوکاریی ھێزەکانی دژەتیرۆری ھەولیر و سلێمانی ئەنجامدراون.