17 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2020
بەغدا ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند كە هەر كەسێك لە شوێنە گشتییەكان پابەند نەبێت بە رێنماییە تەندروستییەكانەوە و ماسك و دەستكێش بەكارنەهێنێت، ئەوا بە ٥٠ هەزار دینار (٤٢ دۆلار) سزا دەدرێت.
لەوبارەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ سەربە وەزارەتی ناوخۆ راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە داوە كە شانەی قەیرانەكانی حكوومەت تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داوای كردووە، هەر کەسێک بە تایبەتی شۆفێران و سەرنشینان لە شوێنە گشتییەكان ماسك و دەستكێش بەكارنەهێنن، ئەوا بە ٥٠ هەزار دینار سزا دەدرێن.
تا ئێستا لە سەرتاسەری عێراق، سێ هەزار و ٣٠١ كەس تۆوشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كە ١٢١یان گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ١٣٣شیان چاكبوونەتەوە.