Zana Natık Kerem
21 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
لە ئاکامی ھێرشێکی چەکداری و تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە باکووری بەغدا، چوار چەکداری شەعبی کوژراون و ھەشت چەکداری دیکەیش برینداربوون.
لەو بارەیەوە ئەفسەرێک لە پۆلیسی بەغدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، ژمارەیەک چەکدار کە گومان دەکرێت سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش بووبن، بۆمبێکی چێنراویان بە کاروانێکی حەشدی شەعبیدا لە قەزای تارمییە باکووری بەغدا تەقاندووەتەوە و دواتر لە ھەمان ناوچە، ھێرشیان کردووەتە سەر بارەگای لیوای ١٢ی سەربە حەشدی شەعبی.
بە گوتەی سەرچاوەکە لە ئاکامی ھێرشەکاندا، چوار حەشدی شەعبی کە یەکێکیان فەرماندەیەکی مەیدانییە کوژراون و ھەشتی چەکداری دیکەیش برینداربوون.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە کە ھەروەھا ژمارەیەک چەکداری داعشیش کوژراون بێ ئەوەی ژمارهیان دیاریی بکات.