Heman Hussein Yaseen
10 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2020
ههولێر - AA
بە ئامانجی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، سبەی پێنجشەممە لە دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێم له قهزای كۆیه سەربە پارێزگای هەولێر، پشووی فەرمیی راگەیەندرا.
قایمقامییەتی قەزای کۆیە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، سبەی پێنجشەممە لە دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێم لە قەزای کۆیە پشووی فەرمییە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوە ئاشکراکراوە کە چەند رێکارێکی دیکە دەگیرێنەبەر کە بریتیین لە؛ قەدەغەکردنی ھاتوچۆ لە بازگەکانی دەرەوەی شار لە سنووری قەزای کۆیە، داخستنی کافتریا و چایخانە و شوێنی یاریکردنی منداڵان، داخستنی ھۆڵەکانی لەشجوانی و ئاھەنگگێڕان و بۆنەکان، قەدەغەکردنی ھاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێل لەناو شاری کۆیە و چێشتخانەکان بەشێوەی گەیاندن خواردن پێشکەش دەکەن''.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە داخستنی سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکان لە قەزاکە کراوە، ھەروەھا ئەوەیشخراوەتە روو کە نوێژی بەکۆمەڵ ئەنجام نادرێت و مامۆستایانی ئایینی بەتەنھا گوتاری ھەینیی پێشکەش دەکەن، شوێنە خزمەتگوزارییەکانیش لە چوارچێوەی رێکارەکانی خۆپارێزی دەکرێنەوە.