Zana Natık Kerem
11 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند کە پێنج بوومەلەرزە بەگوڕەکانی (٣،٦)، (٣،٤) و (٣،٨)، (٣،٠) (٣،٧) رۆژھەڵاتی پارێزگای سلێمانی-یان ھەژاندووە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە کە روانگەی بوومەلەرزەزانی سەربە دەستەی گشتیی کەشناسی رایگەیاندووە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، پێنج بوومەلەرزە بەگوڕەکانی (٣،٦)، (٣،٤) و (٣،٨)، (٣،٠) (٣،٧) پلە بەپێوەری رێختەر لە قەزای پێنجوێن رۆژھەڵاتی پارێزگای سلێمانی روویانداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، دانیشتوانی قەزای پێنجوێن و دەورووبەری ھەستیان بە بوومەلەرزەکان کردەووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە نەخراوەتەڕوو، لەوەی ئایە بوومەلەرزەکان زیانی گیانی و ماددەییان ھەبووە یان نا.