Zana Natık Kerem
14 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2023
ھەولێر – AA
پۆلیسی دھۆک ڕایگەیاند کە دوو کەس لە دھۆک، دوای ئەوەی تەقەیان لە یەکتر کردووە، کوژراون
گوتەبێژی پۆلیسی دھۆک، ھێمن سلێمان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دھۆک، دوو کەس تەقەیان لە یەکتر کردووە و بەھۆیەوە ھەردووکیان کوژراون.
ھێمن سلێمان وردەکاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستەڕوو، بەتایبەتی لەبارەی ھۆکاری ڕووداوەکە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو کەسەی کە کوژراون، کێشەی کۆمەڵایتی لەنێوانیاندا ھەبووە.