Ahmet Dursun,Mohammed Baqi Hussein
25 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
بازرگانیی ئێران لەگەڵ چین لە مانگی ئاداردا، بەڕێژەی سەدا ٣١،٢ كەمیكردووە.
بەپێی داتاكانی بازرگانیی گشتیی ئێران لە مانگی ئاداری ساڵی رابردوودا، ئێران بە بەهای سێ ملیار و دووسەد ملیۆن دۆلار بازرگانیی لەگەڵ چین ئەنجامداوە و لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا ئەو بڕە بۆ دوو ملیار و دووسەد ملیۆن دۆلار دابەزیوە.
بەوپێیە قەبارەی بازرگانیی ئێران لەگەڵ چین، لەچاو هەمان قۆناغی ساڵی رابردوودا، بەڕێژەی سەدا ٣١،٢ دابەزیوە.
ساڵی رابردوو لە هەمان قۆناغدا چین بەبڕی یەک ملیار ٥٠ ملیۆن دۆلار كاڵای هەناردەی ئێران كردووە و لەمساڵدا ئەو بڕە بەڕێژەی سەدا ٣٤ دابەزیوە و قەبارەكەی گەیشتووەتە ٦٩٣ ملیۆن دۆلار.
هاوكات هاوردەی چین لە ئێرانەوە بەێژەی سەدا ٢٨،٥ دابەزیوە و لە دوو ملیار سەد ملیۆن دۆلارەوە گەیشتووەتە یەک ملیار ٥٠٠ ملیۆن دۆلار.