Nazlı Yüzbaşıoğlu,123
03 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی كۆبوونه‌وه.
چاوشۆغڵو كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ئاماده‌كارییه‌كانی پێنجه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ستراتیجی توركیا-قه‌ته‌ر و كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی كار و هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ره، له‌گه‌ڵ ئالسانی كۆبۆوه.
ناوبراو له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند: "له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر-ی برا، شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئالسانی، تاوتوێی ئاماده‌كارییه‌كانی پێنجه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ستراتیجی توركیا-قه‌ته‌ر و كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی كار و هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی و ته‌وه‌ره ناوچه‌ییه‌كانمان كرد".