Gülbahar Sayım
19 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2021
نجامێنا – AA
سوپای چاد رایگه‌یاند کە له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكدا، ٣٠٠ ئه‌ندامی گرووپێكی چه‌كداری جوداخواز بەناوی به‌ره‌ی سازان و گۆڕانكاریی له چالاكی خستووه.
سوپای چاد له راگه‌یه‌ندراوێکدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له ناوچه‌ی كانهم رۆژئاوای ئه‌و وڵاته، پێكدادان له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و چه‌كداراندا روویداوه.
له ئاكامی پێكدادانه‌كاندا، ٣٠٠ جوداخواز له چالاكی خراون و ١٥٠ی دیكه‌یشیان ده‌ستگیركراون.
جه‌نه‌راڵ عازم بێرماندوا ئاگۆونا رایگه‌یاند كه له پێكدادانهكهدا، پێنج سه‌رباز كوژراون و ٣٦ی دیكه‌یش برینداربوون.