Gülbahar Sayım
19 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2021
نجامێنا – AA
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له پێكدادانی نێوان پێكهاته نهتهوهیییهكاندا له چاد كوژراون گه‌یشته ١٠٠ كه‌س.
پلاتفۆرمێك به ناوی په‌یماننامه‌ی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ له چاد CTTDH رایگه‌یاند كه له پێكدادانه‌كانی نێوان عه‌ره‌به‌كان لەلایەک و پێكهاته نهتهوهیییهكانی داگال و كیبهت لە لایەکی دیکەوە له هه‌ردوو گوندی سیههپ و ئامباریت له ناوچه‌ی سالامات كه هه‌فته‌ی رابردوو سه‌ریان هه‌ڵدا، ١٠٠ كه‌س كوژراون.
كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌و وڵاته CNDH له كاتێكدا داوای له حكوومه‌ت كرد كه باری نائاسایی له ناوچه‌ی سالامات رابگه‌یه‌نێت، به پێویستی زانی كه چه‌ك له خه‌ڵك دابماڵدرێت.
هه‌فته‌ی رابردوو پارێزگاری ناوچه‌ی سالامات، جه‌نه‌ڕاڵ یامبایه ماسسیرا ئابدهل راگه‌یاند كه له میانی پێكدادانه‌كاندا ئاگر به‌ردراوه‌ته ژماره‌یه‌كی زۆر له خانووه‌كان و به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به پێكدادانه‌كان و ده‌ستگیركردنی به‌رپرسیارانی ئه‌م پێكدادانانه هێزی ئه‌منییان له ناوچه‌كه جێگیر كردووه.