Mahmut Nabi
09 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2021
ئەنقەرە-AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، کوتایی هاتنی کفتوگۆ سیاسییەکانی لەگەڵ تاران لەبارەی دۆسیە دووقۆڵییەکان و پرسە هەرێمییەکان راگەیاند.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا کە لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاوی کردووەتەوە رایگەیاندووە، گفتوگۆکان لە ئەنقەرە بە سەرۆکایەتی جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەدات ئونال و هاوتا ئێرانییەکەی، عەلی باقری کەنی بەڕێوەچووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە هەردوولا باسیان لە پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و لەبارەی ژمارەیەک پرسی هەرێمیی و نێودەوڵەتیی لەسەروویانەوە پرسەکانی پەیوەست بە سووریا، ئەفغانستان، یەمەن و ناوچەی قەوقاز ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکانیان کردووە.