Muhammet Nusret Altun,Ramal Abdullah Mahmood
23 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2019
واشنتۆن – AA
سوپای ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد له به‌رامبه‌ر خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكهدا، ئه‌مریكاش هێرشی سایبه‌ری كردۆته سه‌ر سیسته‌می سه‌ربازی ئێران.
دوو به‌رپرسی ئه‌مریكا كه ناوی خۆیان ئاشكرا نه‌كردووه به Associated Pressیان راگه‌یاندووه له به‌رامبه‌ر خستنه‌خواره‌وه ی فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكهدا، به ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ هێرشی سایبه‌ر كراوه‌ته سه‌ر سیسته‌می سه‌ربازی ئێران.
به‌رپرسێكی دیكه‌یش هێڵه گشتییه‌كانی هێرشه‌كه‌ی پشتڕاستكردۆته‌وه.
به‌رپرسان ئاماژه‌یان به‌وه داوه له رێگای هێرشه‌كه‌وه سیسته‌می كۆمپیوته‌ری كۆنتڕۆڵكردنی مووشه‌كی سه‌ربه سوپای پاسداران كراونه‌ته ئامانج.
ئه‌و به‌رپرسانه ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه پلانی هێرشه‌كه‌یان دوای پێكانی دوو بارهه‌ڵگری نه‌وت له نزیك گه‌رووی هورمز ئاماده‌كردووه و دوای پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی تره‌مپ له ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی بۆسه‌ر ئێران خستوویانه‌ته واری جێبه‌جێكردن.