İbrahim Hakkı Çetinkaya
16 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2023
ئەنقەرە - AA
بەهۆی ئەو زریانە بەهێزەی کە باشووری ئەمریکای گرتەوە، زیاتر لە ١٠٦ هەزار کەس بێ کارەبا بوون.
تەلەڤیزیۆنی بی بی سی بە پشتبەستن بە ماڵپەڕی پاوهرئاوتج، ئاماژەی بەوە داوە کە ئەمڕۆ زیاتر لە ١٠٦ هەزار کەس لە ویلایەتەکانی باشووری ئەمریکا؛ میسیسیپی، ئالاباما، فلۆریدا و جۆرجیا بەهۆی زریانی بەهێزەوە بێ کارەبا بوون.
ویلایەتی ئەلاباما کە ٤٧ هەزار کەس تێیدا بێ کارەبا بوون، بەهۆی زریانەکانەوە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە.
فهرمانگهی خزمەتگوزاری کەشناسی نیشتمانیی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، ئاماری ئەو زیانانەی بەهۆی زریانەکانەوە بەر ویلایەتەکان تا ئێستا بە تەواوەتی نازانرێت، هەروەها زریانەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هۆشداریی دراوە لە ئەگەری "بارینی تەزرە و هەڵکردنی بایەکی بەهێز لە ویلایەتەکانی تەکساس، ئۆکلاهۆما، ئارکانساس و لویزیانا کە رەنگە زیانی زۆری لێ بکەوێتەوە".
هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە خێرایی زریانەکان گەیشتووەتە ٩٦ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، جەختیش لەوە کراوەتەوە ئەگەری ئەوە هەیە لە ویلایەتەکانی تەکساس و لویزیانا و ئارکانساس تیرەی دەنکۆڵە تەزرەکان لە پێنج سانتیمەتر زیاتر بێت.
هەروەها هۆشداریی دراوە کە ئەم دەنکۆڵە تەزرانە ئەگەر بەر بەشە هەستیارەکانی جەستەی مرۆڤ بکەوێت، ئەگەری هەیە زیانی گیانی لێ بکەوێتەوە.