Mücahit Oktay
17 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2023
نیویۆرک - AA
لە ئەنجامی هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا لە ویلایەتەکانی ئۆریگۆن و لویزیانا'ی ئەمریکا زانیاریی ناسنامەی زیاتر لە سێ ملیۆن کەس دزرا.
بەگوێرەی هەواڵێکی تەلەڤیزیۆنی CNN، دەسەڵاتداران رایانگەیاندووە کە داتای مۆڵەتی شۆفێری یان ناسنامەی سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس لە ویلایەتەکانی ئۆریگۆن و لویزیانا لەلایەن هاککەرانەوە دزراوە.
لەکاتێکدا دەسەڵاتدارانی دوو ویلایەتەکە بە تایبەتی هیچ کەسێکیان لەو هێرشە ئەلیکترۆنییە تۆمەتبار نەکردووە، بەرپرسانی فیدراڵی رووداوەکەیان خستە ئەستۆی باندی باجامێری رووسییەوە.
دوای هێرشەکە، بڵاوکرایەوە کە رەنگە داتای کۆمپانیا گەورەکانی بەریتانیا وەک BBC و هێڵی ئاسمانیی بەریتانی و وەزارەتی وزەی ئەمریکا و زۆرێک لە دامەزراوە فیدراڵیەکان دزرابن.