Bayram Altuğ
01 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2022
جنێڤ - AA
رێکخراوی پرێس ئیمبلیم کامپین (PEC) کە بارەگاکەی لە شاری جنێڤ-ی سویسرایە رایگەیاند، مانگی رابردوو لە سەرانسەری جیهاندا، ١٢ رۆژنامەنووس تیرۆرکراون.
رێکخراوەکە کە کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی مافی یاسایی و ئاسایشی رۆژنامەنووسان لەسەرانسەری جیهاندا لە راگەیەندراوێکدا، جەختی لەوە کردووەتەوە کە تیرۆرکردنی رۆژنامەنووسان بەو ژمارەیە لە یەکەم مانگی ٢٠٢٢دا جێگەی سەرسوڕمانە.
رێکخراوەکە هەروەها داوای کردووە، دادپەروەریی دەستەبەر بکرێت بۆ ئەو خێزانە تەعزێبارانە و بەپێی پێویست قەرەبوو بکرێنەوە.
سکرتێری گشتیی رێکخراوی پرێس ئیمبلیم کامپین، بلایس لیمپین تیرۆرکردنەکانی سەرکۆنە کرد و رایگەیاند ''یەکەم مانگی ٢٠٢٢ بە هەواڵی ناخ هەژێن دەستی پێ کرد کە ١٢ کارمەندی راگەیاندن لەلایەن هێرشبەرانەوە تیرۆرکراون''.
بلایس لیمپین باسی لەوە کرد کە لە مەکسیک چوار، هایتی، هۆندوراس و پاکستان یەکی دوو رۆژنامەنووس و لە کازاخستان و میانمار یەکی یەک رۆژنامەنووس تیرۆرکراون.
بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوەکە لە ساڵی ٢٠٢١دا لە ٢٩ وڵاتدا، ٧٩ رۆژنامەنووس تیرۆر کراون لە ئەفغانستان ١٢، مەکسیک ١٠، پاکستان حەوت، هیندستان شەش و لە فلیپین چوار رۆژنامەنووس لە هێرشی جۆراوجۆردا گیانیان لەدەستداوە.