Zana Natık Kerem
24 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
سبەی یەکشەممە وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف سەردانی عێراق.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەعید خەتیب زادە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سبەی یەکشەممە محەمەد جەواد زەریف سەردانی عێراق دەکات و لە میانیدا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات.
سەعید خەتیب زادە باس لەوەشکردووە کە وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف دوای سەردانەکەی بۆ عێراق، سەردانی قەتەر دەکات و لە میانیدا چاوی بە گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەکەوێت.
راشگەیاندووە کە محەمەد جەواد زەریف لەچوارچێوەی گەشەپێدان بە پەیوەندییەکانیان، سەردانی عێراق و قەتەر دەکات.