Zana Natık Kerem
14 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2022
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی هێرشەکانی سەر کۆیە و زڕگوێزی سەرکۆنە کرد و رایگەیاند کە ئەنجامدانی هێرشەکان، پێشێلکردنی سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە.
مەسرور بارزانی لە میانی رێوڕەسمی راگەیاندنی ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەری لە هەولێر گوتارێکی پێشکەش کرد و لە میانیدا هێرشەکانی سەر کۆیە و زڕگوێزی سەرکۆنە کرد.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند کە ئەنجامدانی هێرشەکانی سەر کۆیە و زرگوێز، پێشێلکردنی سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە.
ئەمڕۆ دووشەممە دووبارە هێرشکرایەوە سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران "حدکا" لە کۆیە، ناوچەی زڕگوێز سەربە پارێزگای سلێمانی کە بارەگاکانی کۆمەڵەی لێیە.
وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستداوە و هەشت کەسی دیکەیش برینداربوون.