Zeynep Beyza Kılıç
14 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2022
ئەنقەرە - AA
نرخی گازی سروشتی کە رۆژی هەینی ١٣١،٢ یۆرۆ بوو بۆ هەر مێگاوات/کاتژمێرێک، ئەمڕۆ بە رێژەی سەدا ١٢ دابەزی و گەیشتە ١١٥ یۆرۆ.
خاڵی بازرگانی گازی سروشتی ئەورووپا کە ناوەندی سەرەکیی لە هۆڵەندایە، ئەوەی ئاشکرا کرد کە نرخی گرێبەستی فرۆشتنی گاز بۆ مانگی نیسان، لە سەرەتای ئەمڕۆدا بە ١١٠،٢ یۆرۆ دەستیپێکردوە.
نرخەکات لە کاتژمێر ١٠:٢٥دا (بە کاتی هەولێر) بەراورد بە رۆژی هەینی بە رێژەی سەدا ١٢ کەمیان کردووە و بووەتە ١١٥ یۆرۆ.
ئۆکراینا وێڕای ئەوەی جەنگی لەگەڵ رووسیا درێژەی هەیە بەڵام بەردەوامە لە هەناردەکردنی گازی سروشتی بۆ ئەورووپا و ئەمەش کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەکان هەبووە.
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پۆتین، هەفتەی رابردوو لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکەی کە بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس، ئەنجامیاندابوو، باسی لە رەوشی ئابووری رووسیا کردوو.
پۆتین، ئەوەی خستبووەڕوو کە، رووسیا لە دابینکردنی وزەدا هەموو بەرپرسیارێتییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و ئەو سیستەمەی گواستنەوەی گازی سروشتی کە بە ئۆکراینادا تێپەڕدەبێت بە بێ هیچ لێبڕینێک بەردەوامە لە هەناردەکردنی گاز.